9/7/2018 10:11 AM

هێلكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش

هێلكه‌ چه‌ندین پرۆتین و مادده‌ی سوودبه‌خشی تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌ی هێلكه‌ زیاتر له‌ به‌یانیاندا ده‌خورێت ئه‌وا سووده‌كه‌ی زیاتره‌ بۆ جه‌سته‌، به‌وپێیه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ درێژایی شه‌و نان ناخۆن و ده‌خه‌ون، كاتێك به‌یانیان هێلكه‌ ده‌خۆن بڕێكی پێویست مادده‌ پێویسته‌كان به‌ جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن و ته‌واوی رۆژه‌كه‌ چالاك ده‌بن.

به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر سووده‌كانی هێلكه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ خواردنی هێلكه‌ چه‌ندین مادده‌ی پێویست به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشرێت و هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنی كێش زۆر به‌سووده‌، به‌وپێیه‌ی چه‌وی ده‌سوتێنێت به‌تایبه‌تی چه‌وری ورگ. هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌و ئاره‌زووی لاوازبوون ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌یانیان هێلكه‌ بخۆن.

هه‌روه‌ها رێنماییش ده‌ده‌ن كه‌ زیاتر گرنگی بده‌ن به‌ هێلكه‌ی كوڵاو به‌وپێیه‌ی سوودی زیاتره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی ته‌واوی مادده‌ی پێویست بۆ جه‌سته‌ دابینده‌كات و پێویست به‌ خواردنی زۆری جۆره‌كانی تر ناكات بخورێت له‌پێناو وه‌رگرتنی پرۆتین و مادده‌ سوودبه‌خشه‌كان.

خاك – لانه كاشان
س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved