19 ساڵ تێپه‌ری.. پێش 19 ساڵ پۆشاكێكی مۆرم له‌به‌ردابوو.. یادی هاوسه‌رگیرمان پیرۆزبێت له جوانترین هاوسه‌رو دایك... هه‌مووتانم خۆشده‌وێت. به‌م وشانه، ده‌ڤید بێكهام یاریزانه ئینگلیزییه‌كه وێنه‌یه‌كی له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ڤیكتۆریا بێكهام كۆیده‌كاته‌وه به‌بۆنه‌ی یادی 19 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریان له‌نێو قسه‌ڵۆكی جیابوونه‌وه‌یاندا. به‌ڵام به‌م وێنه‌یه‌و به‌م قسانه هه‌موو قسه‌ڵۆك و گومانه‌كانیان ره‌تكرده‌وه. هه‌روه‌ها ڤیكتۆریا له هه‌ژماری خۆی هه‌مان وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و نوسی 19 ساڵ... زۆرم خۆشده‌وێیت. هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه مانگی پێشوو نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه درۆن و بۆ به‌سه‌ربردنی كاتن. ڤیكتۆریاو ده‌یڤید بێكهام سێ كوڕ‌و كچێكیان هه‌یه، بڕۆكلین 19 ساڵ، رۆمیۆ 15ساڵ، كروز 13ساڵ، هه‌روه‌ها كچه‌كه‌یان هاربه‌ر 6 ساڵ. خاك - سیڤا ئازاد س: سی ئێن ئێن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure