9/7/2018 10:23 AM

له‌ كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 54 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌رپرسانی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی پله‌ی گه‌رما له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌ 54 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ته‌ندروستی كه‌نه‌دا ده‌ڵێت: زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 تا 80 ساڵیدایه‌، 28 كه‌سیان دانیشتووی شاری مۆنترال له‌ هه‌رێمی كیوبیكن. هاوكات به‌شێكی زۆر له‌ قوربانییه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و له‌ ماڵه‌كانیان هیچ هۆكارێكی فێنككه‌ره‌وه‌یان نه‌بووه‌.

جێی باسه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ینی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌یه‌ 35 پله‌ی سیلیزی، له‌گه‌ڵیشیدا رێژه‌ی شێ زۆر به‌رزو چڕبووه‌ته‌وه‌. به‌مه‌ش وا هه‌ستده‌كرێت كه‌ 45 پله‌ی تێپه‌ڕاندبێت.

به‌رپرسانی ناوچه‌ی كیوبیك رایانگه‌یاندووه‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تا ئه‌و ئاسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ له‌ شێ، له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ بێوێنه‌ بووه‌.

تێكڕای پله‌كانی گه‌رما له‌مكاته‌ی ساڵ له‌ كیوبیك 25 پله‌ی سلیزییه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ تا 35 پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوایان له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌پێی پیویست ئاو بخۆنه‌وه‌.


خاك - سیڤا ئازاد
س: فرانس 24




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved