9/7/2018 03:56 PM

پرۆژەی کاری دەستی خانمانی کردەوە


ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لەکاری  هونەری دەستی وکلتوری ژنانی باشوروڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کارەکان بەسیرامیک و نەخشاندن لەسەر بەرد ودروستکردنی چەندین ئیکسسواراتی خانمان بەشێوازی فۆلکلۆری و نوێ ئامانج لەم پرۆژەیە ناساندی کاری دەستی هەریەکە لە خانمانی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەختیار سعید/ بەڕێوەبەری ناوەندی ٧ ڕەنگەوسەرپەرشتیاری ئەم پرۆژەیە بەخاکی وت:ناوەندی ٧لەڕەنگە بەردەوام کاری هەمەچەشنی هونەری ئەنجامداوە ئەم پرۆژەیەش یەکەمین کارە کە بە بەشداری هەریەکە لە ژنانی باشوروڕۆژهەڵات بەڕێوە دەچێت ، ئەم پرۆژەیە بەردەوامی دەبێت و دەمانەوێت فراوانتری بکەین بەبەشداری خانمانی ناوچەکانی تری کوردستان 
وتیشی: وەک ناوەندی ٧ڕەنگە ئامانجمان ئەوەیە ئەم کارە هونەریانە فراوانی بە خۆیەوە ببنێت  پرۆژەکە فراوان بکەین بە جۆرێک ئەو گەشتیارانەی سەردانی کوردستان دەکەن ئەم کارانە لەگەڵ خۆیاندا ببنەوە و زیاتر کلتوری کوردی بناسرێت و لە ڕووی ئابوریشەوە داهاتێک بۆ ئەو خانمانە دروست بکات کە ئەم کارانە دەکەن چونکە کاری هونەری لەهەرشارو وڵاتێکدا هەبێت ئاستێکی بەرزی هونەری ئەو شارە دەردەخات .

کارەکانی ئەم پرۆژەیە لە کەرەستەی فۆلکلۆری کوردی وەک جاجم و موروو ئەو پارچە قوماشانەی لە کۆندا بەکارهاتوون بەڵام بەشێوازێکی نوێ لە دیزاینێکی تازەدا 
شەرمن مهدی نەقشبەندی : دیزاینەرو خاوەنی پێشانگای تایبەتی شنگل بانەو بەشداربووی چەندین کاری هونەری سەبارەت بە بەشداربونی لەم پرۆژەیەدا وتی:
ئەم کارەی ناوەندی ٧ڕەنگە هەنگاوێکی سەرکەوتوانەیە بەتایبەت کەبۆهەریەکە لەژنانی باشوروڕۆژهەڵات بووە یەکەم جارە بەشداری کارێکی وەها بکەم بەڵام گومانم لەوەدانیە ئەم پرۆژەیە کارێکی زۆر باش و هەنگاوێکی سەرکەوتوانەیە.لەگەڵ ئەم ناوەندەدا هەوڵ دەدەین کارەکان فراوان بکەین تاببێتە هیوایەک بۆ سەرجەم ئەو خانمانەی کارەکانیان لەماڵەوە ماوەتەوە یا شوێنێک نییە نمایشی بکەن.
ئەم خانمە ئاماژە بەوەش دەدات : کەرەستەی بەکارهاتووی لەم پرۆژەیەدا سەرجەمیان کوردەواری فۆلکلۆرین بەڵام ئەو دیزاینانەی کە بۆی داناون بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە بووە تێکەڵ کردنی هەردوو دیزاینەکە شێوازێکی نوێی بە ئێکسسواراتەکان و دەستڕەنگینی ئەم خانمە بەخشی بوو.

ئامادەبوانی ئەم پرۆژەیە ئاماژەیان بەوە دا کە دەبێت هاوکاری ئەم ناوەندانە بکرێت تا پرۆژە هونەریەکان بەردەوامیان هەبێت. مهابات جمال / شێوەکار و ئامادەبوو لەم پرۆژەیەدا ئاماژەی بەوەدائەم کارەی ناوەندی ٧ڕەنگە جێگەی دەستخۆشی زۆرە بەتایبەت کەبۆ خانمانی دوو ناوچەی جیاوازە، کارەکانیان وای کردووە دوو شێوازی نوێ دووکاری جیاواز ببینین 
مهابات جمال وتیشی: هەبوونی ئەم ناوەندانە بەتایبەت کەکاری خانمان نمایش دەکەن پێویستە هاوکاری بکرێن ڕەنگە بەهۆی نەبوونی ناوەندێکی هونەری زۆر لە کاری خانمان لەماڵەوە بێت و دەرفەت نەبێت نمایش بکرێت ، بەڵام بە تێکەڵ بوونی ئەم کارانە بە کۆمەڵگا هاندانێکی باشە بۆ خانمان و دەتوانن لە ڕووی مادیشەوە سوودمەند ببن لێرە دەتوانن کارەکانیان بفرۆشن.

خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved