رۆژانی 7 تا 9ی ئه‌م مانگه له شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا، سی و هه‌شته‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی باشوری شاری نۆرنبێرگ كه به فێستیڤاڵی كلتووری نه‌ته‌وه‌كان ناسراوه، به به‌شداری حزبه ئه‌ڵمانییه‌كان و ده‌یان رێكخراوی كلتووری و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ و رێكخراوه‌كانی تری مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌چوو. رێكخراوه كوردییه‌كانی وه‌ك میزۆپۆتامیاو له ساڵانی رابردووش‌دا كۆمیته‌ی چالاكییه‌كانی كوردستان و دواتر یانه‌ی كوردی و له شه‌ش ساڵی رابردووش‌دا ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمان خانه‌ی كوردیان به‌ڕێوه‌بردووه‌و نمایشی خوانی كوردی و كلتوور‌و چاندو هونه‌ریان كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ دوای 25 ساڵ له به‌شداری كورد ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمان كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ شوێنیان چۆڵ‌بوو و به‌شداریان نه‌كرد جگه له رێكخراوی چاندو هونه‌ری باكوری كوردستان كه خانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بردو نمایشی خوانی كوردیان كرد‌و خه‌ڵكێكی زۆری كورد به‌تایبه‌تی كوردانی باكورو ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانی تریان له‌ده‌وری خۆیان كۆكردبووه‌وه. هه‌مانكات تیپی موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی چاندو هونه‌ر كوردی چه‌ند پارچه موزیك و گۆرانی و نمایشێكی هونه‌ریان له‌سه‌ر شانۆی گه‌وره‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه رێكخست و تیپی مۆسیقای ئهراراتیش به چه‌ند پارچه موزیك و گۆرانیه‌ك جارێكی‌تر میوانانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان به هونه‌ری كوردی ئاشناكرد. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راده‌كێشا، ئه‌مساڵ رێكخراوه چه‌په‌كان، ئه‌منستی و كه‌نیسه‌و رێكخراوی داكۆكی له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه لێكراو و چه‌په‌كان و پارتی كۆمۆنیستی ئه‌ڵمانی و تبتیهكان و چه‌ندین ڕێكخراو و پلاتفۆرمی دیموكراتی، چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و سێ رۆژه‌دا خسته‌به‌رچاو. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی زیاتریشه، له ماوه‌ی ئه‌م 38 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا كه كورد نزیكه‌ی 25 ساڵه به‌شداری تێدا ده‌كات، هیچ چالاكییه‌كی عه‌ره‌بی به‌دیناكرێت و له‌و چالاكییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا دیارنین. سه‌باره‌ت به‌م فێستیڤاڵه هه‌ڤاڵ عه‌لی باكور راگه‌یاندووه: ئه‌مساڵ 38 ساڵه‌ی فێستیڤاڵی باشوری نۆرنبێرگهو فێستیڤاڵی چاندو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانه‌و هه‌ر میللـه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هونه‌رو چاندی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیش به‌باشی به‌ڕێوچوو، ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوی چاندو هونه‌ر به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌شداربووین و هیوادارم بتوانین ساڵانی تریش به‌شداری بكه‌ین و خه‌ڵكی به كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاشنابكهین. فێستیڤاڵی باشوری شاری نۆرنبێرگ فێستیڤاڵی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشناكردنی گه‌لانه به كلتووری یه‌كتری و گۆڕینه‌وه‌و نمایشی دابونهریتهكانه له‌ناویاندا خوانی كوردی و زانیارییه‌كانه به‌یه‌كتری.
شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure