دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاد ده‌كات، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو جیهان و له كوردستانیشدا بڵاوه. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له پیاواندا د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: 1- گرنگی نه‌دان به شێوه‌ی له‌شولار دوای هاوسه‌رگیری و وه‌رزش نه‌كردن و گرنگی نه‌دان به خواردنی ته‌ندروست. 2- خواردنی هه‌مان بڕی خۆراك وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی پێداویستی مرۆڤێك له خۆراك جیاوازه له مرۆڤێكی تر. 3- خواردنی ئه‌وجۆره خۆراكه‌ی كه ئه‌ندامانی تری خێزان یان هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌زی لێیه، زۆرجار پیاو ناچاره هه‌مان ئه‌وجۆره خۆراكانه‌ی ئه‌ندامانی تری خێزان یان هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌زی لێیه‌تی كه ڕه‌نگه گونجاو نه‌بێت بۆی یان ڕانه‌هاتووه بیانخوات. 4- خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌مێنته‌وه‌و ئه‌وانی تر نایخۆن، هه‌ندێك له هاوسه‌ران ناتوانن ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌مێنه‌وه نه‌یخۆن، بۆیه بڕێكی زۆرتر خۆراك ده‌خۆن كه زیاتره له پێویستی له‌شی. 5- هاندانی هاوسه‌ر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی: به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ: هه‌ندێك خانمان هانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆرتر خۆراك بخۆن. به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ: كاتێك پیاوان ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن له‌ڕێگه‌ی ڕێجیم و وه‌رزشه‌وه خانمان به دروستكردنی شیرینی و سارده‌مه‌نی ئه‌مكاره ئه‌نجامی نابێت. 6- تۆمه‌تباركردنی پیاوان به پشتگوێخستنی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی و ته‌رخان نه‌كردنی كاتێك بۆیان ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی وه‌رزش و چون بۆ هۆڵی رێجێم و مه‌له‌وانگه‌و دانه‌به‌زاندنی كێشه زیاده‌كه. 7- غه‌مباری و دڵخۆش نه‌بوون دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نائومێدی و نائاسووده‌یی هه‌ندێك كه‌س له‌مكاتانه‌دا په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر خواردن. 8- چێشتلێنان و ئاماده‌كردنی خۆراكی زۆر‌و هه‌مه‌جۆر له‌لایه‌ن خانمانه‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كانیان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی كێش. 9- به‌رپرسیاریه‌تی ئابووری و ماددی تازه پاش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پیاوان ناچارده‌بن زیاتر خه‌ریكی كاركردن بن و له ده‌ره‌وه خواردن بخۆن به‌تایبه‌ت فاست فود. 10- مانه‌وه له ماڵه‌وه دوای ده‌وام له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵ به دیار ته‌له‌فزیۆن و ئه‌نته‌رنێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بێ جوڵ و وه‌رزش یان خواردنه‌وه‌ی گازی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure