10/7/2018 03:38 PM

لۆگۆس- ێکی تایبەت بە سۆفیستاییەکان بڵاوکرایەوە


لە چەند رۆژی ڕابردوودا ژمارەی نوێی گۆڤاری لۆگۆس بڵاوکرایەوە. ئەم ژمارەیەی لۆگۆس تایبەت کراوە بە فەلسەفە و دنیابینی سۆفیستاییەکان. هەر لەم ژمارەیەدا بێجگە لە چەند دەقێکی سۆفیستاییەکان، هاوکات چەند لێکۆڵینەوە و وتارێکیش سەبارەت بە سۆفیستاییەکان وەرگێڕدراوە و هاوکات تیشکیش خراوەتە سەر سۆفیستاییە نوێکان و درێژبوونەوەی نەریتی سۆفیستاییەکان لە دنیای نوێدا. 
لەم ژمارەیەدا بابەتی هەریەک لە "پرۆتاگۆراس، گۆرگیاس، هیپیاس، لیکۆفرۆن، ئالکیداماس و کالیکلس"ی تێدا بڵاوکراوەتەوە. ئەمە بێجگە لە وتار و باس و لێکۆڵینەوەی هەریەک لە "ئەریستۆ، ئیزۆکرات، ئیبن ڕوشد، سیسیرۆ، شۆپنهاوەر، نیتچە و مارتن هایدیگەر" و چەندین نووسەر و بیرمەندی دیکە. 
"لۆگۆس" گۆڤارێکی تایبەتە بە فیکر و فەلسەفە و هەر ژمارەی تەرخان دەکرێت بۆ رێڕەو و ڕێچکەیەکی فەلسەفی و هەریەک لە "شاهۆ عوسمان و هەرێم عوسمان" سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەن. 
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved