زانایانی زانكۆی(جیلف)ی كه‌نه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه ده‌گمه‌نه‌كانی جۆره‌كانی نیسك ئاشكراده‌كه‌ن، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی كاری لووه ڕژێنه‌كان و دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن. توێژه‌ره‌وان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كرد كه 24 خۆبه‌خش به‌شدارییان تێدا كرد و ده‌بوو نیوه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له برنج و نیسك و په‌تاته و نیسك بخۆن و هه‌ندێكیشیان به ته‌نها برنج یان به ته‌نها په‌تاته بخۆن . له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌درێژایی ئه‌و هه‌فته‌یه توێژه‌ره‌وه‌كان پشكنیان بۆ ڕاده‌ی شه‌كر و ئاستی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌شداربووه‌كان كرد و دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه خواردنی نیسك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و دوو لایه‌نه باش ده‌كات. توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ئاستی شه‌كر له‌وانه‌دا كه تێكه‌ڵه‌ی برنج و نیسكیان خواردبوو به ڕێژه‌ی (20%) دابه‌زیوه و ئه‌وانه‌شی تێكه‌ڵه‌ی نیسك و په‌تاته‌یان خواردووه ڕێژه‌ی شه‌كریان (35%)دابه‌زی بوو، هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌رنجیاندا كه ئاستی كۆلیسترۆل و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌شداربووه‌كان دابه‌زیووه. پسپۆڕان ده‌ڵێن « نیسك زۆر پێویسته بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی دڵ‌و بۆرییه‌كانی خوێن‌و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه»هه‌روه‌ها نیسك ڕێژه‌یه‌كی باشی له نیشاسته و شه‌كری سروشتیی و چه‌وریی ناتێری( ئۆمیگا – 3 و ئۆمیگا -6)ی تێدایه، جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی توخمه كیمیاییه‌كانی وه‌ك مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ڕیشاڵه خۆراكییه تواوه‌كانیشی تێدایه، بۆیه كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات و مرۆڤ ده‌پارێزێت له شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure