وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به هاوكاری هه‌ردوو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێرو زانكۆی په‌لازكی، ده‌رفه‌تی 30 سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان راده‌گه‌یه‌نێت. ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له ساڵی خوێندنی (2017-2018) ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه پێشكه‌شبكه‌ن، كه له‌لایه‌ن زانكۆی په‌لازكی چیكیه‌وه ده‌سته‌به‌ركراون. زانكۆی په‌لازكی، یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چیك له ریزبه‌ندی چواره‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ریزبه‌ندی 700 باشترین زانكۆكانی جیهانه. پێشكه‌شكاران له پرۆسه‌یه‌كی ورد‌و زانستیدا ده‌چنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (ه‌لازكییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات. مه‌رجه‌كانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه: 1- ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی لقی زانستی بێت له ساڵی خوێندنی 2-17-2018 2- كۆنمره‌ی 12ی ئاماده‌یی له 95ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) كه‌متر نه‌بێت. تێبینی: * سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌توانن به زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه به زمانی (چیكی) خوێندی، ئه‌وا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیاربدات به زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌وكاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆی ده‌بێت. بۆ بینینی نموونه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه كلیك (لێره) بكه. بۆ پێشكه‌شكردن كلیك (لێره) بكه. دوایین كات بۆ پێشكه‌شكردن رێكه‌وتی (25-7-2018)یه. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له زانكۆ پێشكه‌تووه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure