له چوارچێوه‌ی زنجیره كتێبه‌كانی ده‌زگای ئایدیا بۆ فكر‌و لێكۆڵینه‌وه، كتێبی"ره‌هه‌نده‌كانی رۆشنگه‌ریی" بڵاوبوه‌وه كه له نووسینی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس "عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا"یه. كتێبه‌كه به‌رهه‌مێكی فكرییه‌و تایبه‌ته به پرسه‌كانی "عه‌لمانییه‌ت، ئیسلامگه‌رایی و ئیسلام، عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌ت، مرۆڤ و مرۆڤگه‌رایی، نوێخوازی و دابڕان، ئازادی و گۆڕان، فكر‌و واقع"، هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كوردستان و پرسه زیندووه‌كانی، وه‌به‌رهێنراوه. ئه‌م كتێبه له دووتوێی 365 لاپه‌ڕه‌یه‌و ژماره‌ی سپاردنی 1339ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كانی وه‌رگرتووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure