پیاوێكی ئه‌مریكی به ناوی نیكۆلاس ستیفنس، هه‌ڕه‌شه‌ی له پاریس جاكسۆنی كچی گۆرانیبیژی پۆپی ئه‌مریكی مایكڵ جاكسۆن كردووه. رووداوه‌كه له‌و ستۆدیۆیه روویداوه كه پاریس كاری تێدا ده‌كات و به‌پێی بڕیاری دادگاش بڕیاردراوه كه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره‌كه لێی به‌دووربێت تا دانیشتنی دادگا له 24ی جولای. ستیڤنس وتویه‌تی: پێشتر به پاریسی وتووه ده‌یه‌وێت سه‌ردانی بكات له‌و ستۆدیۆیه‌ی كه تۆماری تێدا ده‌كات، ته‌نانه‌ت جارێك 15 كاتژمێر چاوه‌ڕێی كردووه بۆ بینین به‌ڵام نه‌هاتووه. بۆیه كاتێك یه‌كێك له هاوڕێكانی پاریسی بینیوه‌و پێیوتووه "تا كۆتایی ئه‌مشه‌و كۆتایی به ژیانی ده‌هێنێت و ئاماژه‌ی به جۆری چه‌كه‌كه‌ی داوه" له‌هه‌مان رۆژدا ستیڤنس تویتێكی كردووه كا پاریس به جمكی رۆحی خۆی داده‌نێت. دادگا بڕیاریداوه ستیڤنس له‌دووری 90 مه‌تر بمێنێته‌وه‌و لێی نزیكنه‌بێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیشی پێوه نه‌كات. پاریس جاكسۆن، ئه‌كته‌رو چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوبانگه‌و هه‌روه‌ها نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مریكیه‌و منداڵی دووه‌می مایكڵ جاكسۆنه له‌دیبی رۆی هاوسه‌ری. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure