11/7/2018 09:30 AM

هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێشی خانمان له‌دوای هاوسه‌رگیری

دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاد ده‌كات، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌ هه‌موو جیهان و له‌ كوردستانیشدا بڵاوه‌.

له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیاتربوونی كێش دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ خانمادا  د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ سایتی خاكی راگه‌یاند: 

1- گرنگینه‌دان به‌ وه‌رزش و خواردنی ته‌ندروست و كێشی له‌ش: خانمان كاتێكی زۆر ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ كاروباری ناو ماڵ و هاوسه‌رو منداڵ و میوان.

2- چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چێشتخانه‌و رێستۆرانت به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری.

3- به‌كارهێنانی ده‌رمانی منداڵ نه‌بوون.

4- فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ.

5- چێشتلێنان و ئاماده‌كردنی خۆراكی زۆرو هه‌مه‌جۆر له‌ ئه‌نجامدا ئیشتیها زیاد ده‌كات.

6- هه‌ندێك له‌ خانمان واز له‌ كاركردن ده‌هێنن پاش هاوسه‌رگیری، بۆیه‌ به‌ناچاری كاتێكی زۆر ده‌مێننه‌وه‌ به‌دیار ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت بێ جوڵه‌و وه‌رزش.

7- دوای دووگیانی و منداڵبوون كێشی زۆرینه‌ی خانمان زیاد ده‌كات.

8- هه‌ندێك له‌ خانمان خۆیان ئیشوكاری ناوماڵ ناكه‌ن و منداڵه‌كانیان په‌روه‌ده‌ ناكه‌ن له‌به‌ر بێ كاتی و ده‌وامی زۆر یان هۆكاری تر، به‌مه‌ش جوڵه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه‌.

9- زۆربه‌ی رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌و پشووه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و خواردنی چه‌ورو فاست فودو خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان به‌تایبه‌ت ئێواران و شه‌وان.

10- غه‌مباری و دڵخۆش نه‌بوون دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌ نائومێدی و نائاسووده‌یی هه‌ندێك كه‌س له‌مكاتانه‌دا په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر خواردن.


خاك – تانیا ئاواره‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved