دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زیاد ده‌كات، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له هه‌موو جیهان و له كوردستانیشدا بڵاوه. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیاتربوونی كێش دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له خانمادا د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: 1- گرنگینه‌دان به وه‌رزش و خواردنی ته‌ندروست و كێشی له‌ش: خانمان كاتێكی زۆر ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ كاروباری ناو ماڵ و هاوسه‌رو منداڵ و میوان. 2- چوونه ده‌ره‌وه بۆ چێشتخانه‌و رێستۆرانت به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری. 3- به‌كارهێنانی ده‌رمانی منداڵ نه‌بوون. 4- فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ. 5- چێشتلێنان و ئاماده‌كردنی خۆراكی زۆر‌و ههمهجۆر له ئه‌نجامدا ئیشتیها زیاد ده‌كات. 6- هه‌ندێك له خانمان واز له كاركردن ده‌هێنن پاش هاوسه‌رگیری، بۆیه به‌ناچاری كاتێكی زۆر ده‌مێننه‌وه به‌دیار ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت بێ جوڵه‌و وه‌رزش. 7- دوای دووگیانی و منداڵبوون كێشی زۆرینه‌ی خانمان زیاد ده‌كات. 8- هه‌ندێك له خانمان خۆیان ئیشوكاری ناوماڵ ناكه‌ن و منداڵه‌كانیان په‌روه‌ده ناكه‌ن له‌به‌ر بێ كاتی و ده‌وامی زۆر یان هۆكاری تر، به‌مه‌ش جوڵه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه. 9- زۆربه‌ی رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌و پشووه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌و خواردنی چه‌ورو فاست فودو خواردنه‌وه گازیه‌كان به‌تایبه‌ت ئێواران و شه‌وان. 10- غه‌مباری و دڵخۆش نه‌بوون دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نائومێدی و نائاسووده‌یی هه‌ندێك كه‌س له‌مكاتانه‌دا په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر خواردن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure