ڤاكسینێكی نوێ دژی ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری له‌ش ئه‌نجامی به‌ڵێنده‌ری له پشكنینه‌كاندا ده‌رخستووه له‌سه‌ر مرۆڤ و مه‌یمونیش كه وای له زاناكان كردووه به‌هیوابن ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه. زاكان لێكۆڵینه‌وه‌یان له كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 393 كه‌س كردووه كه له 12 كلینیكی جیاوازی ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاو باشووری تایلاندو ئه‌مریكان. ئه‌و لیكۆڵینه‌وانه‌ی له گۆڤاری "لانست"ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، وادیاره هه‌موو نه‌خۆشه‌كان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ڤاكسینه‌كه هه‌بووه، له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگری دژی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری. ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر مه‌یمونێكی ریسوسی تاقیكراوه‌ته‌وه‌و توانای به‌رگری ته‌واوی خۆی بۆ نه‌خۆشییه‌كه ده‌رخستووه كه رێژه‌ی 67% بووه‌و 72 مه‌یمون هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه، له‌پاش ئه‌و تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتووانه تاقیكردنه‌وه بۆ 2600 ژن له ئه‌فریقاو باشووری بیابانی گه‌وره كراوه. دان باروچ سه‌رپه‌رشتیكاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له زانكۆی هارڤار به‌شی پزیشكی دڵنیایی دا كه زۆر دڵخۆشه به ئه‌نجامه‌كان و وتی: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین په‌ره‌سه‌ندنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه، به‌ڵام پاراستنی سێ به‌شی له‌شی مه‌یمونه‌كه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌ته‌واوی له‌سه‌ر مرۆڤیش سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵكو پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بین تا بزانین ئایا مرۆڤ ده‌پارێزێت یان نا. له‌وباوه‌ڕه‌دان كه نزیكی 37 ملیۆن كه‌س له جیهاندا یان ڤایرۆسی كه‌می به‌رگریان گرتووه یان ئه‌یدز، له‌نێویاندا زیاتر له دوو ملیۆن منداڵ، به‌پێی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی توشبووانی ساڵانه 1.8ملیۆن كه‌سه واته 5 هه‌زار كه‌س هه‌موو رۆژێك. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure