12/7/2018 10:46 AM

كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ یاری كۆتایی مۆندیال

هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی.

كرواتیا له‌ نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه‌ توانی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ ئینگلته‌را بباته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا بگاته‌ یاری كۆتایی.

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ئیڤان پیریسیچ له‌ خوله‌كی 68ی گێمی دووه‌م و ماریۆ ماندزۆكیچ له‌ خوله‌كی 109ی یاریه‌كه‌دا تۆماركران، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی ئینگلته‌راش له‌ خوله‌كی 5ی یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیران كریبێره‌وه‌ تۆماركرا.

له‌ كۆتایی جامه‌كه‌ رۆژی 15-7-2018 هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا ده‌وه‌ستێته‌وه‌.


خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved