گرنگترین خاڵ له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستیش پێویست ناكات به‌زۆر هه‌وڵبده‌یت دروستببێت، چونكه خۆشه‌ویستی خۆی دروستده‌بێت. هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌تادا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت، بۆیه زۆر گرنگه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات هه‌وڵبده‌یت خۆشه‌ویستی بمێنێت له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، هه‌رچه‌نده هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی له‌خۆوه دروستده‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له ژیانی ژن و مێرد دا كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌ردوو لاوه هه‌وڵبده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه پڕهه‌ست و سۆزه بمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی 2 خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه كه پێویسته هه‌بێت له ژیانیانیاندا، ئه‌وه‌ش متمانه‌و رێزگرتنه، پێویسته به‌رده‌وان رێز له‌یه‌كتر بگرن، له به‌رچاوی خه‌ڵكدا په‌لاماری یه‌كتر مه‌ده‌ن و یه‌كتر به قسه‌ی ناشرین مه‌شكێنن، له‌هه‌مانكاتدا زۆر نه‌شیاوه هاوسه‌ران ده‌ستكاری مۆبایلی یه‌كتر بكه‌ن. پێویسته هاوسه‌ران به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر گفتوگۆكردن به به‌رده‌وامی، له هه‌ردوو لاوه پێویسته هاوسه‌ران خاوه‌ن بیروبۆچوونی خۆیان بن، تا به‌مشێوه‌یه گفتوگۆكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌نێوان هاوسه‌راندا، ئه‌گه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌و شه‌ڕی بچوكی لێبوه‌شێته‌وه مه‌یكه‌ن به كێشه، چونكه له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كتر تێگه‌یشتن، ده‌توانن زیاتر خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن. بۆ گرنگیپێدان به یه‌كتر پێویسته كاتی تایبه‌ت بۆ یه‌كتر دابینبكه‌ن، بۆ نموونه به‌رده‌وام ژوان له یه‌كتر وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر سه‌رسام بكه‌ن، له سوپرازێكدا ده‌توانن خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌رده‌وام كات دابنێن بۆ چوونه ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئارامی و كاتی تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure