به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، خواردنی سوێر‌و دوودڵی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرایان هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه خواردنی سوێر راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاڵۆزبوونی خه‌و و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستان و دوودڵی. به وته‌ی پسپۆڕان له زانكۆی ناگازاكی یابان، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵانه‌و هه‌روه‌ها نیوه‌ی كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 60 ساڵان شه‌وانه زوو زوو به‌ئاگا دێنه‌وه‌و میز ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌وی شه‌وانه كه ته‌ندروستی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 321 كه‌س ئه‌نجام دراوه كه خواردنی سوێریان ده‌خواردو هاوكات كێشه‌ی خه‌وی شه‌وانه‌شیان هه‌بووه‌و به‌ڕێژه‌ی 2.3 جار هه‌موو شه‌وێك میزیان كردووه‌و بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون. له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا 223 كه‌سیان 25% رێژه‌ی خواردنی سوێریان كه‌مكرده‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ستانی شه‌وانه‌یان كه‌میكردووه‌و رێژه‌ی میزكردنیشیان بۆ 1.4 كه‌میكردووه. هاوكات لێكۆڵه‌ره یابانییه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی تێگه‌یشتنی كۆی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر كوالیتی ژیانیان، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنی سوێریان كه‌مكردبوه‌وه‌و شه‌وان كه‌متر میزیان ده‌كرد، هه‌ستیان به باشتربوونی كوالیتی ژیانیان ده‌كرد. كه‌مخه‌وی و خه‌وی پچڕپچڕ راسته‌وخۆ هۆكارن بۆ دوودڵ. به وته‌ی د.ماتسو تۆمۆهیرۆ كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه بووه، ئاڵوگۆڕێكی ساكار له خواردندا ده‌توانێت ژیانێكی باشتر ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure