14/7/2018 09:40 AM

ئەڵمانیا.. هونەرمەندانی کورد لە پێشانگای هونەرمەندانی بێ سنوردا

بە بەشداری زیاتر لە 90 هونەرمەندی شێوەکار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نوێنەرایەتی نەتەوە جیاجیاکانیان دەکرد، ڕۆژی 10ی تەموزی 2018 لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا پێشانگایەکی هاوبەش کرایەوە.

ئەم پێشانگایە لەلایەن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنورەوە سەرپەرشتی کرا بە چاوپۆشین لە کەموکوریەکانی پێشانگاکە لەڕووی پانتایی و پێداویستیەکانی پێشانگاوە بەتایبەتی ڕوناکی و چوارچێوەو شێوازی نمایشی تابلۆکان، دەکرێت بڵێین کارێکی لەوجۆرە بۆ هونەرمەندانی نەتەوەکان جیی بایەخێکی زۆرە.

لەو پێشانگایەدا هونەرمەندانی کورد لە سلێمانی سروە عەزیز و سەلام محەمەد قادر و ڕوناک عەزیز لە کورکوکەوەو هونەرمەندان ڕفاعی ئەحمەدو حسێن بەربارو شڤان لە قامشلۆوە بەخشین و داهێنان و توانایەکی باشی ناو پێشانگاکە بوون و هەریەکەو لای خۆیەوە تابلۆکانی خوێندنەوەیەک بوو بۆ ژیان و ئازادی و مەرگەساتەکان و خۆڕاگری و ناعەدالەتی.

پێشانگاکە شێوازی هونەری جۆراوی لەخۆگرتبوو تیایدا کەرەسەی جۆراوجۆرو ستایلی نوێی توانا هونەریەکانی بەدیدەکرا، بێگومان ئاستی تابلۆو بەشداریکردنەکەش بە پێشانگاکەوە دیاربوو بەشێکی لەناویاندا هونەرمەندانی کورد ئاستێکی جوان و بەرزیان پیشاندا.

ئەوەی جێی سەرنج بوو کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنور بۆ بەشداریکردنی هەر هونەرمەندیک  لەناو نۆرنبیرگدا 300 یۆرۆی وەرگرتبوو ئەو هونەرمەندانەی لە دەریشەوە هاتبوون هەزار یۆرۆیان لە بەرامبەر بەشداریکردنەکەیاندا لێ وەرگیرا بوو، ئەمەش بێگومان ئەرکێکی مادی زۆری خستبوەسەر هونەرمەندانی بەشداربوو.


خاك - شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا


















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved