نه‌وید زه‌ردی گۆرانیبێژی كورد، بۆ سازكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت له مانگی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان. نه‌وید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه كه له مانگی ئابی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و چه‌ند شارێكی تر كۆنسێرت سازده‌كات. ئه‌و گۆرانیبێژه له ساڵی 2018دا چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووه‌ته‌وه، دیارترینیان كلیپی (بڕۆ)یه كه به شێوه‌ی دوێت بوو له‌گه‌ڵ كچه گۆرانیبێژ بانه شێروان، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرتی بۆ كوردانی ئه‌وروپا سازكردووه. نه‌وید زه‌ردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه له هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی هونه‌ری زیاتری په‌یداكرد، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، گۆرانی و ڤیدۆ كلیپه‌كانیشی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوێگر‌و بینه‌ریان هه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure