Bungee Jump ناوی یه‌كێك له یارییه پڕ له سه‌ركێشییه‌كانی جیهانه. ترسناكی ئه‌م یارییه له‌ئاستێكدایه كه سه‌یركردنیشی بوێری ده‌وێت. كوردۆ عه‌زیز گه‌نجێكی كورده له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه توانیویه‌تی له شاری سۆچی رووسیاو له به‌رزی 207 مه‌تره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌دا زاڵ‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ساتێك وه‌ك باڵنده‌كان بفڕێت و خۆشترین چركه ساتی ژیانی به‌سه‌ربه‌رێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure