14/7/2018 10:10 AM

ئەمرۆ هەڵبژاردەی پلەی سێیەمی مۆندیال دیاری دەكرێت

بریارە ئەمرۆ كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەكاتی كوردستان لەمیانی دیاری كردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی روسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو هەلبژاردەی بەلجیكیا رووبەرووی یەك ببنەوە .


پێشتر هەردوو هەڵبژاردە بە فەرەنسا و كرواتیا توشی دۆران هاتبوون لە قۆناغی پێش كۆتایی بۆیە ئەم ئێوارە یە لەپێناو بەدەست هێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال دەجەنگن .


شایانی باسە هاری كین لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەتا ئێستا بە تۆماركردنی شەش گۆڵ گۆلكاری مۆندیالە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved