ڕۆژانی 15-7/16-2018 هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی به‌غدا كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له‌نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ له كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا، زانكۆی سلێمانی میوانداری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌راوردكاری له نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی. پ.ی.د. كاروان عومه‌ر قادر سه‌رۆكی به‌شی كوردی له‌كۆلێژی زمان زانكۆی سلێمانی، سه‌باره‌ت به ئامانجی وتی: ئامانج له‌م كۆنفرانسه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان توێژه‌ران له لایه‌ك و په‌یوه‌ندی نێوان به‌شه زانستییه‌كانی په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بی له هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی له لایه‌كی تر. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م كۆنفرانسه هه‌وڵێكه بۆ درێژكردنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به ڕه‌هه‌ندی هاوكاری و په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان توێژه‌ران. هه‌روه‌ها ده‌شیه‌وێت كاربكات بۆ به‌كاربردنی ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی به‌راوردكاری و ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری بۆ مه‌به‌ستی فێركردنی زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئاخێوه‌رانی هه‌ردوو زمانه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ش، كه وه‌ك زمانی دووه‌م مه‌به‌ستییانه فێری ئه‌م دووزمانه ببن. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كان بریتییه نواندن و خستنه‌ڕووی جیاوازی و لێكچوونی فۆنۆلۆژی و مۆرفۆلۆژی و ڕسته‌سازی و واتاسازیی و پڕاگماتیكی له نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. به پێی وته‌كانی د. كاروان ئامانجی كۆتایی برییته له به‌شداری پێكردنی هه‌وڵ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی هه‌رێم و عیراق له نێوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به سوود وه‌رگرتن له ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری. به پێی كارنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بریتین له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانسه‌كه:- 1.لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له ئاستی ده‌نگسازی (فۆنه‌تیك و فۆنۆلۆژی) له نیوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 2.لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری مۆرفۆلۆژی و ڕسته‌سازی له نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 3.لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری واتاسازسی و پڕاگماتیكی له نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 4.لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له سه‌ر كاریگه‌ری و كاردانه‌وه له نیوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 5.گه‌شه‌دان به هۆكاره‌كانی فێربوون و فێركردن له نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 6.لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری وشه‌دانی و فه‌رهه‌نگی ئاوه‌زیی له نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 7.ئارێشه و گرفتی فره‌زاراوه‌یی له هه‌ردوو زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی. 8.لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی، كه چ به زمانی كوردی چ به زمانی عه‌ره‌بی نوسراون. ڕاگەیاندنی لیژنەی كۆنفرانس
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure