15/7/2018 09:11 AM

ئەمرۆ یاری كۆتایی مۆندیال ئەنجام دەدرێت پێكهاتەو چەند زانیارییەك وەربگرە

بریارە ئەمرۆ كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەكاتی كوردستان یاری كۆتایی مۆندیالی روسیا بەرێوە بچێت.

یارییەكە لە نێو یاریگای لوژنیكی  ئەنجام دەدرێت بە ناوبژیوانی ئەرجەنتینی نیستۆن پیتانا.

كرواتیا پاش بردنەوەی لە ئینگلتەرا گەیشتە یاری كۆتایی و فەرەنسا دوای بردنەوەی لە بەلجیكیا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال.

چاوەرێی دەكرێت هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی بەدەست هێنانی نازناوەكە وەك یەك ببینین چونكە هەتا گەیشتن بەیاری كۆتایی چەندین هەڵبژاردەی بەهێزیان دورخستەوە .

كرواتیا بۆیەكەمجارە بگاتە ئەو قۆناغەو هیچ نازناوێكی مۆندیالی نیە بەڵام فەرەنسا خاوەنی نازناوێكەو هەتا ئێستا سێجارە گەیشتوەتە یاری كۆتایی مۆندیال.







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved