چی بكه‌یت باشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌دا رووخسارت جوان ده‌ربكه‌وێت، هه‌موو كچێك حه‌زده‌كات زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی مه‌یكه‌پ بۆ وێنه‌گرتن، بۆیه چه‌ند رێنماییه‌كی دروستمان بۆ ئاماده‌كردوون. 1-بۆ مه‌یكه‌پ ره‌نگی مات به‌كاربهێنه، چونكه كاتێك وێنه‌ت ده‌گرن یان وێنه‌ی خۆت ده‌گریت حه‌زناكه‌یت رووناكی تیشكی كامێراكه زۆر بخرێته‌سه‌ر رووخسارت، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا فلاش به‌كارده‌هێنیت مه‌یكه‌پی ده‌موچاوت وه‌ك چه‌وری رۆن ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌موچاوی چه‌ورو بریقه‌دار جوان نییه. 2-بۆ جوانترین ئه‌نجامی مه‌یكه‌پ، باشتره له‌ژێر رووناكی رۆژدا مه‌یكه‌پ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌ژووره‌وه مه‌یكه‌پ بكه‌یت ره‌نگه به‌هۆی تاریكییه‌وه جوان دیارنه‌بێت چۆن مه‌یكه‌پ ده‌كه‌یت. 3-بۆ سپیاو ره‌نگێكی خاكی هه‌ڵبژێره، چونكه ره‌نگی كاڵ پێستت بریقه‌دار ده‌كات و له‌وێنه‌دا زۆر سپی ده‌رده‌كه‌وێت. 4-زانایانی بواری مه‌یكه‌پ رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ره‌نگی ره‌ش بۆ ره‌شكردنی چاوت و هه‌روه‌ها ماسكارای ره‌ش بۆ ره‌شكردنی برژانگت، تا به‌جوانترین شێوه له‌وێنه‌دا ده‌ربكه‌ویت. 5-هه‌وڵبده سه‌ركوڵم به‌كاربهێنیت، چونكه به‌هۆی به‌كارهێنانی سه‌ركوڵمه‌وه رووت خۆش ده‌رده‌كه‌وێت له‌وێنه‌دا، چونكه كاتێك فلاش به‌كاردێت بۆ وێنه‌گرتن ره‌نگت زه‌رد ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته له‌ڕێگای به‌كارهێنانی سه‌ركوڵمه‌وه ره‌نگ ببه‌خشیت به‌ڕووخسارت. 6-هه‌رگیز ئه‌م رێنماییه‌ت له‌بیرنه‌چێت، زۆر گرنگه سوراو به‌كاربهێنیت، چونكه لێوه‌كانت پێویسته ده‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌ر بێت‌و گرنگی به‌سوراو نه‌ده‌یت بۆ وێنه‌گرتن ره‌نگت زۆر مات و كز ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ره‌نگێكی جوان هه‌ڵبژێره بۆ وێنه‌گرتن بۆئه‌وه‌ی رووخسارت جوان ده‌ربكه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure