16/7/2018 10:05 AM

فەرەنسا بۆ دووەمجار لەمێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی

لە یاری كۆتایی جامی جیهانی روسیاو لە یاری نێوان هەڵبژاردەی فەرەنسا و كرواتیا كەدوا یاری مۆندیالی روسیای 2018 بوو فەرەنسیەكان توانیان سەركەوتن تۆماربكەن.


لەیاریەكەدا سەرەتا كرواتیا بەبەهێزی دەركەوت بەڵام ئەوەندەی پێنەچوو فەرەنسا توانی بە گۆڵێكی مانزۆكیچ كە بە هەڵە لەخۆیانی تۆماركرد پێش بكەون .

پێش تەواو بونی گێمی یەكەم بریسیج لە كرواتیا ئەنجامەكەی یەكسان كردەو بەڵام فەرەنسا جارێكی تر لەرێگەی كریزمانەوە توانی پێش بكەوێتەوەو گێمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵیبَك لەسودی فەرەنسا كۆتایی هات.


لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەم لەخولەكی 59 دا پۆگبا توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات پاشان مبپایی لەخولەكی 65 دا جارێكی تر فەرەنسای پێش خستەوەو یارییەكە بوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك .


مازۆكیچ لەخولەكی 69 دا توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات بەڵام نەبووە فریاد رەسی هەڵبژاردەكەو  لەكۆتایدا فەرەنسا بۆ دووەم جار بووە پاڵە‌َوانی جامی جیهانی  كە پێشتر لە ساڵی 1998 دا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ یەكەمجار.













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved