16/7/2018 01:55 PM

ئیما ستۆن لە فیلمێکی نوێدا

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی (Zombieland) رایگەیاندووە کە دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی (Zombieland) کە لەنواندنی ئیما ستۆن و چەندین ئەکتەری ترە.
چیرۆکی بەشی یەکەمی فیلمەکە کە فیلمێکی خەیاڵییە، باس لەداهاتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، کە چۆن زۆربەی خەڵکەکەی لەڕووداوێکدا دەبنە زۆمبی، بەڵام ژمارەیەکیان بەردەوام لەهەوڵدان بۆئەوەی رزگاریان بێت لەم کارەساتەو لەژیاندا بمێننەوە.
فیلمەکە دەرهێنانی رۆبن فلایشەر-ەو هەریەکە لە ئیما ستۆن، وودی هاریلسۆن، جیسی ئیزینبێرگ، ئیجیل بریسلین، بیل موری، ئێمبر هێرد و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.
بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەش بەنیازن لەماوەیەکی زوودا دیمەنەکانی فیلمەکە وێنەبگرن و دوای تەواوبوونی کارەکانی بەزوویی نمایشی بکەن.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved