16/7/2018 02:00 PM

دراوێکی نوێ بۆ یادی ماندێلا

 

بانکی سەرەکی باشووری ئەفریقا، رێژەیەک دراوی نوێی دروستکردووە کە وێنەی نیلسۆن ماندێلای لەسەرەو بەبۆنەی تێپەڕینی 100ساڵ بەسەر لەدایکبوونی ماندێلادا بڵاویدەکاتەوە.
ئەو دراوە ئاڵتونییەی دروستکراوە کێشەکەی یەک ئونسەیەو وێنەیەکی کاتی گەنجێتی ماندێلای لەسەر هەڵکەندراوە، دیزاینەکەشی سیندیسۆ نیۆنی خەڵکی زیمبابوی کردوویەتی.
لەمبارەیەوە سیندیسۆ نیۆنی دیزاینەر کە بەوە ناسراوە رەخنەی توند لەرۆبەرت موگابی سەرۆکی زیمبابوی دەگرێت، رایگەیاندووە لەبەرئەوەی لەزیمبابوی لەدایکبووم و زۆربەی ژیانیشم لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆرێکدا هەر لەوێ بەسەر برد و نەمتوانی چێژ لەدیموکراتییەتێک وەربگرم وەک ئەوەی لەباشووری ئەفریقا هەیە، بۆیە بەبۆنەی تێپەڕینی 100ساڵ بەسەر لەدایکبوونی ماندێلادا ئەو دیزاینەم کردووە.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved