16/7/2018 02:05 PM

كتێبێكی‌ ئه‌كادیمی‌ له‌ باره‌ی‌ سینه‌مای‌ دیکۆمێنتارییەوە بڵاوكرایه‌وه‌

 

سینه‌ماكارو رۆژنامه‌نووسیی كورد، هاوار مسته‌فا خان نوێترین كتێبی‌ خۆی‌ به‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ (السینما التسجیلیه‌ الكوردیه‌) كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ شیكاری‌ و مه‌یدانییه‌و نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ كاری‌ تێدا كردووه‌.
كتێبه‌كه‌، له‌ سلێمانی‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌ چوار به‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ پێكدێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و پاشكۆ كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌.
كتێبه‌كه‌، له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ هاواری‌ بۆ فیلم-ه‌و چاپی‌ یه‌كه‌میه‌تی‌ و له‌ چاپخانه‌ی‌ كارۆ له‌ سلێمانی‌ چاپكراوه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved