یه‌كێك له‌و گرفت و نه‌خۆشیانه‌ی توشی ژنان و كچان ده‌بێت دروستبوونی كیسی هێلكه‌دانه، جگه له چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌ندێك خۆراكیش هه‌ن بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه ناگونجێت یان ده‌بێته هۆی دره‌نگ چاره‌سه‌ربوون، هه‌ندێك خۆراكی تریش هه‌ن سوودی بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه‌و ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌ر سوودی لێوه‌ربگیرێت. له‌مباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌و خۆراكانه‌ی بۆ كیسی هێلكه‌دان زیانی هه‌یه‌و ده‌بێت لێی دووربكه‌ونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- شهكرو شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان تێدایه. 2- خواردنه‌وه گازیه‌كان و كهولیه‌كان. 3- برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن، وه‌ك نان و سه‌موونی سپی. 4- چه‌ورییه چڕه‌كان وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری و گۆشتی سوور و پێستی مریشك. 5- شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی پێویسته زۆر كه‌می لێبخورێت و باشتره نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیری سویا نابێت بخورێت. 6- فاست فوود وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا. 7- گۆشتی دروستكراو وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باستڕمه. 8- شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌كراو. 9- مادده‌ی كافاین وه‌ك چاو قاوه نابێت رۆژانه دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه‌و چای سه‌وزو قاوه‌ی سه‌وز باشتره. 10- حه‌پی شیرین كردن و مادده تام شیرینه‌كان كه له‌بری شه‌كر به‌كاردێن. د.كامه‌ران ئاماژه‌شی به‌وه‌شدا ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌سوودن بۆ كیسی هێلكه‌دان ئه‌مانه‌ن: 1- ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا3 وه‌ك ماسی سه‌لمۆن و گوێزو بادام. 2- سپێناخ و بڕۆكلی و گێزه‌رو ته‌ماته‌و بیبه‌ری سوور‌و زه‌رد. 3- میوه به‌تایبه‌ت كێوی و قه‌یسی و شلێك و توو و توتڕك و هه‌رمێ و گره‌یب فروت. 4- زه‌یتی زه‌یتون و كه‌تان و گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆ چێشتلێنان به‌كاربێن. 5- ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیك ئه‌سیدو ئاسن و زنك و مه‌گنسیۆم و سلنیۆم و كرۆم و مه‌نگه‌نیز. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure