زنجیره درامای سه‌ركه‌وتووی به‌ریتانی "داون تاون ئابی" كه چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، ده‌كرێته فیلم. زنجیره دراماكه باس له رووداوه‌كانی نێو ماڵێكی به‌ریتانی ده‌كات له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، فیلمه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵه‌وانه سه‌ره‌كییه‌كانی دراماكه بۆ نێو ئه‌م پرۆژه نوێیه. كۆمپانیای "فۆوكه‌ی فیچه‌رز" بۆ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی رایانگه‌یاندووه: "ئان جولیان فیلوز" نووسه‌ری دراماكه سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه‌و كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ده‌كات. برایان پرسیڤال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كورسی ده‌رهێنان، كه ده‌رهێنانی بۆ زنجیره‌ی یه‌كه‌م و چه‌ند زنجیره‌یه‌كی دواتریش كردووه، بڕیاریشه ئه‌م هاوینه ده‌ستبكرێت به كاری وێنه‌گرتن. به‌رهه‌مهێن "گاریس نیامی" له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویه‌تی: دراماكه نزیكبوو له كۆتایی خه‌ونمان، ئه‌وه‌بوو فیلمێك بۆ ملیۆنه‌ها كه‌س به‌رهه‌مبهێنین، ئێستاش پاش كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ده‌ستده‌كه‌ین به كاری به‌رهه‌مهێنان. وتیشی: سینایۆكه‌ی "جولیان" زۆر سه‌رنجراكێش و چێژبه‌خشه‌و هیوامان وایه پرسیڤالیش شتێك ئاماده‌بكات له‌ئاست پێشبینی خه‌ڵكدا بێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure