منداڵ تا دوای ته‌مه‌نی 2 ساڵ رێگا نادات منداڵی تر یاری به كه‌لوپه‌له‌كانی بكات، یان هاوبه‌شی بكات له یاری كردن به كه‌لوپه‌له‌كانی، بۆیه توڕه ده‌بێت یان كاردانه‌وه‌ی تری ده‌بێت. د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌ڕێی سایتی خاكه‌وه ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات به‌م ڕێگایانه هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن: 1- پێویسته دایكان و باوكان له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانیان به‌خشنده بن، واته یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش سه‌یری ئه‌وان بكات. 2- له‌كاتی ده‌ستكاریكردنی كه‌لوپه‌لی منداڵه‌كه‌دا پێویسته به شێوازێك پێیبوترێت كه منداڵه‌كه ڕازی بكات، بۆ نموونه پێیبوترێت ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی تۆ له یاریه‌كه منداڵه‌كه‌ی تر یاری پێبكات، یان پێیبڵێیت ده‌كرێت منداڵه‌كه هاوبه‌شیت بكات له یاریه‌كه‌و به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن. 3- له‌كاتی هاوبه‌شی پێكردنی منداڵی تر پێویسته ده‌ستخۆشی لێبكه‌یت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure