زانایانی زانكۆی پینگهامتۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌می تیشكی خۆر ده‌بێته ناله‌بار بوونی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی مه‌ترسیدار. گۆڤاری یوریكا ئلێرت بڵاویكرده‌وه كه زانایانی ئه‌مریكی دڵنیاییان داوه له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی رۆژه‌كانی ساڵ هه‌وره، كه‌می تیشكی خۆر ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی وه‌سواسی قه‌هری "له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ" كه نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی به مێشكه‌وه هه‌یه‌و توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت به‌رده‌وام نیگه‌رانن و بیركردنه‌وه‌ی خراپ و ترسناكیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت كۆتایی پێبهێنن به‌ڵام ناتوانن. ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، زۆرترینی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی تێدا بڵاوه له‌نێوان ناوچه‌كانی هێڵی پانی باكوری گۆی زه‌ویدایه، كه كه‌می تیشكی خۆر تێیدا ده‌بێته هۆی رێكنه‌كه‌وتنی سوڕی كاتی سروشتی مرۆڤ و كاته‌كانی ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر له رۆژدا، كه توشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه ناله‌بارتر ده‌كات و مه‌ترسی توشبوونی كه‌سانی تر زیاد ده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure