17/7/2018 04:22 PM

موستەفا جیجیلی

 

ئامادەو وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە: وێب سایتی هونەرمەند

 
ھونەرمەند و  ئاوازدانەری  بەناوبانگی توركە، بە دەنگە ناوازەو پڕ سۆزەكەی ناسراوە لە ناو توركدا، توانی لە ماوەیەكی كەمدا هەوادارێكی زۆر لە گەنج و پیر بە لای خۆیدا ڕاكێشیت، لە ناو كوردیشدا بە وتی گۆرانی (emrin olur) (فەرمانتە ) ناسراو دواتر بە چەن بەرھەمیكی ناوازەتری  جێی خۆی لە ناو بینەری كوردا كردەوە ...
كورتەیەك لە ژیانی موستەفا جیجیلی :- 
لە دایكبوی ساڵی( ١٩٨٠) بە ئەسڵ خەڵكی (چانكیڕیلیدر ) (çankırlıder)و بەڵام لە شاری (ئەنكەرە) گەورە بووەو خوێندنی سەرەتای و دواناوەندیشی ھەر لەوێ تەواو كردووە، دواتر لە بەشی  (ڤیتەنەری) زانكۆی ئەنكەرە وەرگیراوە، دواتر ڕوی كرۆتە ئیستانبووڵ و  بە ھۆی زۆری خولیای بۆ موزیك چۆتە بەشی ھونەرە جوانەكان،   لە ساڵی ٢٠٠٨ ژیانی ھاوسەرگیری لەگە خاتونێك پێك ئەھینێت بە ناوی ( سینام ) (senam)  و ئەبێتە خاوەنی كوڕێك،  یەكەم گۆرانی لە ساڵی ٢٠٠٩بە ناوی (unutmadim) ( لە بیری ناكەم) بڵاو كردەوە گوێگرێكی باشی بەلای خۆیدا ڕاكێشا، لە ساڵی (٢٠١٢) ئەبێتە خاوەنی یەكەم ئەلبومی  بە ناووی (es) كە سەرجەمی گۆرانیكانی خۆی كاری مۆسیقای بۆ كردون ...
موستەفا جیجیلی یەكێكە لەو ھونەرمەندانەی زۆر پەیوەستە بە ئاینی ئیسلامەوە،  دوو  جار چوتە ماڵی (خوا)  بە مەبەستی ئەنجامدانی  عەمرە و چەند بەرھەمیكی دینی ھەیە كەیەكێك لەوانەش  ( o sensenkı) (ئەوە ھەر تۆی )ە بە دوێت وتویانە لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی ئینگلیز ( ماھیر  زاھین) ە كەگۆرانیكە باس لە ستایش كردنی (خوا ) گەورە ئەكات ...
 موستەفا جیجیلی لە ماوەی ژیاندا چەندین خەڵاتی ناوازەی بە دەست ھیناوە كە گرنگترینیان ( خەڵاتی باشترین ھونەدمەندی ساڵ،خەڵاتی باشترین كلپ، خەڵاتی باشترینی ئەلبوم، گرنگترینشیان خەڵتی پەپولەی ئاڵتونی <altın kelebek> ) بووە ...
لە ساڵی ٢٠١٨ بەھۆی نەگونجانی لەگەڵ ھاوسەرەكەی جیا ئەبنەوە و ھەر لەو ساڵەدا ژیانی ھاوسەرگیری پیك ئەھینیتەوە لەگەڵ  (سێلین ئیمیر ) (selin  imer ) كە ھەندێك لە سەرچاوە و ڕۆژنامەكان سەبەبی جیابونەوەیان لەگەڵ ھاوسەری پێشوی بۆ  (سێلین ) ئەگەڕینەوە...

بەرھەمەكانی :-
-كەم ( eksik) 
-ماشەڵا ( maşalaa)
-عەشقی من (aşkım benım)
-بگەڕێرەوە ( don)
-بەنرخەكەم ( kıymetlım)
-ئێس (es)
-ڕەنگی گوڵ ( gul rengı)
لەنەخۆشی لە ناخۆشیدا ( hastalıkla salıkla)
-لەبییرم نەكردووە ( unutmadım)
-حەسرەت ( hüsran )
-بەیانی ھەموو دەنیا ( dünyanın btun sabahları)
-ئەوە ھەر تۆی (o sensen ki)
-باشتر كە لە ژیانمای ( iyi ki hayatimdasen )
-لەبەر عەشق ( aşk adına)






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved