ره‌زا كیانیان بناسه ره‌زا كیانیان، ئه‌كته‌ری شانۆ‌و سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن و نووسه‌رو وێنه‌گر، كه له به‌شی دووه‌م و سێیه‌می درامی شه‌هره‌زاددا رۆڵی شاپوری بێهبودی به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌دایكبووی ساڵی 1951ی تارانه‌و دووه‌مین منداڵی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و خاوه‌ن دوو براو چوار خوشكه. ساڵی 1976 له كۆلێژی شانۆی ئاكادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی تاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه. له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیداو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چوونه‌ته شاری مه‌شهه‌دو له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌و ماوه‌یه‌ك له شاری قوم سه‌رقاڵی خوێندن بووه له‌بواری ئایینی ئیسلام. یه‌كه‌مین مامۆستای نواندنی كیانیان براكه‌ی بووه كه له ساڵی 1966 دا بۆ یه‌كه‌مجار له نمایشی له‌پێنه‌كه‌وتووه‌كان كیانیانی بردووه‌ته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له گروپی براكه‌یدا سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری بووه. سه‌ره‌تای كاركردنی له بواری سینه‌ما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1989 ئه‌وكاته‌ی به‌شداری فیلمی سینه‌مایی سه‌رجه‌م كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی زه‌وی ده‌كات له ده‌رهێنانی حه‌میدی سه‌مه‌نده‌ریان. له شانزه‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر به‌رامبه‌ر به به‌شداریكردنی له فیلمی وێستگه‌یه‌ك له شوشه خه‌ڵاتی دووه‌م باشترین ئه‌كته‌ری ئه‌و خوله به‌ده‌ستده‌هێنێت كه پێشتر‌و له خولی سێیه‌مدا پاڵێوراوی دووه‌م باشترین ئه‌كته‌ری ئه‌و خوله بووه بۆ نواندنی له فیلمی كیمیادا. كیانیان به نواندنه فه‌رامۆشنه‌كراوه‌كه‌ی له فیلمی ماڵێك له‌سه‌ر ئاو خه‌ڵاتی سیمرغی بلوری باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی بیسته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات. به‌ناوبانگترین كاری كیانیان له‌بواری درامای ته‌له‌فزیۆنیدا به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی خه‌لیفه‌ی گه‌وره‌ی زوبێریه‌كان له مه‌ككه عه‌بدوڵای كوڕی زوبێره له درامای موختارنامه‌دا كه به جیاوازترین كاری نواندنی كیانیان ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌وته‌ی خۆی یه‌كه‌مین كاری مێژووییه‌تی له‌ناو كاره‌كته‌رێكی خۆڵه‌مێشیدا. خاك - پێشڕه‌و حسێن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure