پیاوێكی ئوسترالی به كڕینی چه‌ند كارتێكی یانسیب بووه ملیاردێر. له‌ماوه‌ی سێ مانگدا پیاوێكی ئوسترالی پێنج جار یانسیبی بۆ ده‌رچووه‌و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت "بۆ یه‌كه‌مجاره كه به‌خت به‌ده‌مییه‌وه پێبكه‌نێت". كارلو ماسیتی ته‌مه‌ن 59 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكى یانسیبه‌كانی له شارێكى له رۆژهه‌ڵاتی سندی ئوسترالیا ده‌كڕێت، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت یانیسبه‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه یان نا، ده‌بینێت گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بۆ ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له دووی مانگی رابردوودا چوار جاری تر خه‌ڵاتی بۆ ده‌رچووه‌و به‌كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كانیشی بڕی سێ ملیار دۆلاری بردووه‌ته‌وه‌و بووه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئوسترالیا. ماسیتی راشیگه‌یاندووه، كه به‌شێك له پاره‌كه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌كانی دڵ ده‌كات له وڵاته‌كه. خاك - ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure