ئه‌میری جه‌عفه‌ری بناسه ئه‌میری جه‌عفه‌ری، كه له درامای شه‌هره‌زادو به‌تایبه‌ت له وه‌رزی سێیه‌می ئه‌م درامایه‌دا رۆڵی نه‌قیب ئاپه‌روێز به‌رجه‌سته ده‌كات و ده‌بێته یه‌كێك له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی چیرۆكی وه‌رزی سێیه‌م، له‌دایكبووی ساڵی 1974ی تارانه‌و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شانۆ‌و سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی ئێران. جه‌عفه‌ری كه خۆی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له كارگێڕیدا، له خولێكی دوو ساڵیداو له‌ژێر چاودێری حه‌میدی سه‌مه‌نده‌ریان هه‌نگاو ده‌نێته دونیای نواندنه‌وه، تائێستا پێنج جار له فێستیڤاڵی فه‌جر خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌و له ساڵی 1981 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له فیلمی (نان و عه‌شق و..) ده‌كات و به فیلمی قارچكی ژه‌هراوی درێژه‌ی به كاركردن ده‌دات. درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌بێ روونكردنه‌وه كه له ساڵی 1984 دا به‌رهه‌مهاتووه، یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌كته‌ره‌یه له‌بواری درامای ته‌له‌فزیۆنیدا كه بووه هۆی په‌یداكردنی ناوبانگ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیاتر به‌ڕووی ئه‌م ئه‌كته‌ره‌دا كه زۆربه‌ی كاره‌كانی روویه‌كی كۆمیدیان هه‌ڵگرتووه. خاك - پێشڕه‌و حسێن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure