18/7/2018 02:06 PM

بۆچی پێویستە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل بە کاغەزی ئەلەمنیۆم دابپۆشین؟

بەکارهێنانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل کارئاسانی زۆر بۆ شۆفێران دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی دزینی ئۆتۆمبێلی لێ دەکەوێتەوە.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەڕیتانی کە لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردۆتەوە، ئەو هێمایانەی لەسەر کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلە دەکرێت لەلایەن کەسانی زیرەکەوە بۆ مەبەستی دزینی ئۆتۆمبێل بەکار بهێندرێن.

پسپۆڕان ئاماژەین بەوەکردووە، دەتواندرێت هێماکانی سەر کۆنتڕۆڵەکە لە ڕێگای شەپۆلی کارەباییەوە وەربگیرێن و لەسەر کلیلێکی تر کۆپی بکرێن. لەوێوە بە ئاسانی ئۆتۆمبێلەکان بکرێنەوە

هەروەها ماڵپەڕی (ڕادیوس)ی ڕوسی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەشێک لە کۆمپانیا دیجیتاڵیەکان بەرگی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلیان دروست کردووە بۆ پاراستی ئۆتۆمبێلەکان لە دزین .

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved