18/7/2018 04:12 PM

تۆم کروز لە سەرکێشییەکانی بەردەوامە

رەخنەگرانی بواری سینەما پێیانوایە فیلمی (Mission: Impossible – Fallout) کە فیلمێکی نوێی سەرکێشییەو تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەیەکەم رۆژی نمایشیدا کە رۆژی 26ی ئەم مانگەیە، بڕی 60 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت.
ئەم فیلمە کۆمپانیای پارامێنت بەرهەمهێناوەو پێنج بەشی تری کە ساڵی 1996 تا ساڵی 2015 نمایشکراوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوەو زۆرێک لەشارەزایانی سینەما پێیانوابوو داهاتی ئەم فیلمانە دەگاتە ملیارێک دۆلار.
فیلمی (Mission: Impossible – Fallout) دەرهێنانی کریستۆڤەر ماک کویری-یەو هەریەکە لە (تۆم کروز، ریبیکا فیرجسۆن، هنری کافیل، ڤانیسا کێربی، میشیل موناجان)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved