18/7/2018 04:23 PM

مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحمود

لەدووتوێی 251لاپەڕەدا بەرگی دووەمی کتێبی (مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحمود، بەکەمالییەکانەوە، لەبەڵگەنامە نهێنییە تورکییەکاندا) چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە کەمال نوری مەعروف نووسیوێتی و ساخکردنەوەی بۆ کردووەو مەحمود حەفیدزادە پێشەکی بۆ نووسیووە.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەو بەڵگانەی لەم بەرگەدا دەیخەینەڕوو، بەشێکن لەو مێژووە تاڵەی رۆژگارەکانی سەرەتای سەدەی بیست، کە چۆن دەستەڵاتدارانی بریتانیا پشتی کردە کوردو دژی مافەکانی ئاگرو ئاسنی بەکارهێناو بەزۆر خاک و نیشتمانەکەی لکاند بەعیراقەوە، لەو چرکەساتەوە تائێستا قوربانیی دەبەخشین. شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بەریتانیا دەرهەق بەگەلی کورد گرتییەبەر، کوردو شێخ مەحمودی نائومێد کرد، سەرەنجام ئەم هۆکارە وایکرد بەناچاری شێخ مەحمود لەتورکیای کەمالی نزیک بێتەوە وەک ئەو پەندەی (دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە)، بەو هیوایەی بتوانێت درێژە بەشۆڕشەکەی بدات و سوود لەناکۆکییە سیاسییەکانی کەمالییەکان و ئینگلیز وەربگرێت و بۆ بەرژەوەندیی و ئامانجی شۆڕشەکەی بقۆزێتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved