كه‌ره‌سته‌كان: 1 سێوی شیرین 100 گرام قه‌یسی وشككراو 45 گرام باده‌م 450 گرام ئاردی سپی 2 كه‌وچكی چا دارچینی 50 گرام كه‌ره 250 میلی‌لیتر شه‌ربه‌تی سێ‌و 2 كه‌وچكی چێشت ئاردی بۆر 4 كه‌وچكی چێشت شه‌كر شێوازی ئاماده‌كردن: 1- توێكلی سێوه‌كه پاكبكه‌و به‌وردی بیجنهو ناوكه‌كه‌ی فڕێبده، هه‌روه‌ها قهیسییهكهش وردبكه، بادهمهكان به ده‌ست وردبكه یان به عه‌ساره بیانهاڕه. 2- ئێستا ئاردی سپی، دارچینی، سێ‌و، قه‌یسی و بادهمهكان هه‌موو پێكه‌وه بخه‌ره ناو قاپێكه‌وه‌و تێكه‌ڵیان بكه، نیوه‌ی كهرهكهش تێكه‌ڵبكه. 3- له‌كاتی شێلانی هه‌ویره‌كه ورده‌ورده شه‌ربه‌تی سێوه‌كه‌ی تێبكه تا هه‌ویره‌كه نه‌رمده‌بێت، پاشان هه‌ویره‌كه دابپۆشه بۆ ماوه‌ی 10 خولهك. 4- ئێستاش ده‌ستت ئارداوی بكه‌و هه‌ویره‌كه بكه به 8 پارچه‌و 8 گونكی لێ دروست بكه، هه‌مووان بخه‌ره‌سه‌ر كاغه‌زی كێك برژاندن له‌ناو سینی فڕنهكهداو به پارچه‌یه‌كی پاك و ته‌ڕ دایپۆشه بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر له شوێنێكی گه‌رم دایبنێ تا هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێت. 5- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 220 پله‌ی سه‌دی گه‌رم بكه‌و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك سه‌مونه‌كان ببرژێنه. 6- له كۆتایدا نیوه‌كه‌ی تری كه‌ره‌كه له‌ناو تاوه‌یه‌كدا بتوێنه‌وه‌و به‌سه‌ر سهمونهكانیدا بكه له‌گه‌ڵ شه‌كره‌كه. خاك –س/ ئاها
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure