19/7/2018 04:56 PM

كاریگەری دراما بیانیكان لەسەر منداڵ و خیزان

 

نووسینی: كاشما جەلال-خوێندكاری زانكۆی سلێمانی


ماوەیەكە زۆربەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بە گشتی كەناڵە ئاسمانێكان بەتایبەتی ھەستاون بە ھێنانی دراما بیانێكان، بە تایبەتی (دراما  توركیەكان) كە دیارترینیانە، زۆر جاریش  بێگوێدانە بەسەرھات و ناوەڕۆكی ناو دراماكان ھەست نەكردن بە خاڵە سلبیەكانی لەسەر خێزان  و منداڵ بە تابەتی ...

توێژەران و پسپۆڕانی بواری دەروونی و منداڵان جەخت لەوە دەكەنەوە كە منداڵ بەلاسایی كردنەوەی گەورەكان و دەوروبەرەكەی فێری ڕەوشت و هەڵسوكەوت دەبێت، هەرچەندە بە  بە رێكوپێكی مامەڵەی لەگەڵ بكەیت، ئەوەندە زیاتر بە ڕێگایەكی ڕاستدا دەڕوات و دواڕۆژێكی گەشتر چاوەڕێی دەكات، بەڵام ئەگەر ژینگەو دەوروبەرەكەی خراپ بێت، ئەوا دەبێتە كارەساتێك و لە دەروونی منداڵەكە و كاریگەری لە سەر خوڕەوشت و دوا ڕۆژی دروست ئەكات ...
  
نمونەش بۆ ئەم كێشەیە ئەوەیە كە دە زگاكانی ڕاگە یاندن بڵاویانكردەوە،  لە یەكێك  لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان ئۆتۆمبێل لێی دەداو، قاچی  ئەشكێت كاتێك دكتۆرەكان چارەسەر ی بۆ ئەكەن منداڵەكە ھاوار ئەكات و بە دكتۆرەكان ئەڵێت  هەی بەریتانی، ئێوە دوژمنی منن، بۆ وام لێدەكەن؟ وەك ئاماژەیەك بۆ كاریگەری دراما بیانیە كان لە سەر ئەو منداڵە.
 
نمونەیەكی تر، منداڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری  سلێمانی بە ھۆی  یاری كردنیان بە شمشێری منداڵان  چاوی ھاوڕێەكی كوێر ئەكات ھۆكاری سەرەكیش دراما كۆریەكانە كە بە چەندەھا ڕوداوی تێدایە بۆ مناڵ خراپەو  منداڵیش كائینكە حەز بە لاسای كردنەوە ئەكات و  ھەوڵ ئەیات بۆ دوبارە كردنەوەی كەسایەتی ناو دراماكان ... 

كاریگەری لەسەر خێزان
دەربارەی  خیزانیشەوە كاریگەری دراما بیانێكان وڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانیان ھیچی كەم تر نیە لەوە ی منداڵ ، زۆرجار لەئەنجامی سەرسامبون ‌و پرۆسەی لاسایكردنەوەی مرۆڤ جۆرێك لەرەفتار  و شێوە ژیان هەڵدەبژێریت كە نامۆیە بەكلتور ‌و بەهای كۆمەڵگاكەی خۆی وهەڵبژاردنی ئەو رەفتار و شێوە ژیانە زەمەنی نەهاتوە  نامۆیە، ئەمە زۆر بەرونی لەو دراما  دوبلاژكراوانەدا دەبینین كە لەزۆربەی ماڵەكاندا بوونی  هەیە، وایكردوە  ژمارەیەكی زۆر لەژن ‌و پیاو كوڕ‌و كچ ‌و مناڵ ‌و هەرزەكار‌ و گەنج ‌و پیر  لەهەموو چین ‌و توێژەكان بەخۆیەوە سەرقاڵ بكات، كارێكی كردوە كە رۆژانە  بیربكەنەوە ئاخۆ دەبێت لە ئەڵقەی داهاتودا چی رودەدات؟ دوور لەوەی كە  ئەم درامایانە تا چەند كاریگەری خراپی كردۆتە سەر ژیانی رۆژانەیان، ئەم درامایانە وای كردووە زۆربەی  پیاوەكان لاسای ئەكتەرو  كەسایەتیە سەرەكیەكانی ناو دراماكە بكەنەوەو  لە كاتێكدا ھاوسەری خۆیان ھەیە و ھەڵی خۆشەوستە كۆنەكەیان ئەدەنەوە یان ئافرەتكی نۆێ ئەناسن و منداڵ و ھاوسەرەكانیان فەرامۆش ئەكەن، كاریگەریشی بۆ سەر ئافرەتی كوردو كچی كوردیش ئەبێت بەوەی حەز ئەكەن ھاوسەرەكانیان وەك فڵان كارئەكتەری دراماكە بێت وەك ئەو جل ببۆشێت وەك ئەو یادی ھاوسەرگیری و یادی لە دایك بونی بۆ بكات، لە كاتێكا بێ ئەوەی بیر بكەنەوە كە  زۆربەی ئەم زنجرە دۆبلاژكراوانە خەیاڵن و دوورن لە واقیعەوە. 
لایەنێكی تری خراپی ئەم دراما توركیانە ئەوەیە ئەو منداڵانە یە كەلەدایك دەبن نیە كە دایكی یان باوكی ئەم منداڵە كێیە؟ ئەمەش ڕەنگە  بۆ كلتورو داب و نەریتی ئەوان ئاسای بێت بەڵام بۆ نەتەووی كورد بە حوكمی ئەوەی نەتەوەیەكی ئیسلامە ئەم دیمەنانە لایان جێگەی قبوڵ نیە، لایەنێكی خراپی كەی ئەم درامایانە بۆتە ھۆی كەم بونەوەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتێكان كەم بونەوەی سەردانی كردنە ماڵە خزم و كەس و كار ...
شەرتش  نییە ھەموو درامایەكی توركی یاخود بیانی بەو  چەشنە خراپ بێت كە ئێمە بینومانەو لێی تێگەیشتوین  ئەشێ ھەمو شتیك لایەنی باشو خراپی ھەبێت، ئەشێ پێوست بێت ئەم درامایانە ھەبێت بۆ ئاشنا بونمان بە زمان و چۆنیەتی گوزەرانكردیان و عادات دابو نەریتمان، ئەشیت دراما ھەبێت  پڕی بێت لە پەند  بەڵام ئیمە بێئاگاین لێی، ئەشێ خەتای كەناڵەكانیشی تێدا بێت  بەھۆی نەزانینیان لە ھەڵبژاددنی دراما توركێكاندا، یاخود كڕینی ئەو درامایانەی نرخیان مادیان كەمەو كەمەو پارەیەكی كەمتری پێ ئەیەن، ئەشێت خەتای خۆمانی تایا بێت كە ئێمە ھەمیشە لایەنە باشەكانی دراماكە فەرامۆش ئەكەین و لەیەنە خراپەكان وەرئەگرین، لە كاتێكا ئێمە ئەتوانین سود لەو ھەڵانە وەربگرین كە لە دراماكانە ھەن  تا دوربكەوینەوە لە دوبارە كردنەوەیان ...
چارەسەر
بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیەش  پێویستە لێژنەیەك پێكبهێنرێت  لە پسپۆڕان و دەروونناسان بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كـــــارو پرۆگرامەكانی تەلەفزیۆنەكان و كەناڵە ئاسمانییەكان بكەن، واتە سنوورێك دابنێن بۆ كاری دۆبلاژو وەرگێڕان، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان فلیم و دراما دۆبلاژ نەكەن، ئەمە لەلایەك لە لایەكی كەشەوەوە ڕێگە بگیرێ  لە منداڵەكان بۆ سەیر نەكردنی  ئەو درامایانەی دیمەنی نەشیاوی تیایە  یاخود لابردنی ئەو دیمەنە نەشیاو  خراپانەی  لە زنجیرەكەدا ھەیە ، تەرخانكردنی بودجەیەكی باشتر  لە پێناو كڕینەوەی بابەت  و زنجیرە درامای باشتر كە سود بگەێەنێت ....






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved