هه‌ندێكجار له نه‌خۆشخانه یاخود ماڵه‌وه دوای له‌دایكبوون منداڵه‌كه ده‌شۆن، به‌ڵام به‌پێی زانست باش نیه راسته‌وخۆ دوای له‌دایكبوون منداڵ بشۆرێت. د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان هۆكاره‌كانی به سایتی خاك راگه‌یاندو وتی: له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه نابێت منداڵی تازه له‌دایكبوو بشۆرێت: 1- منداڵ كه له‌دایك دبێت مادده‌یه‌كی سپی به پێستیه‌وه‌یه‌تی پێیده‌ڵێن ڤێرنیكس، ئه‌م مادده‌یه سوودی زۆره له‌وانه سیستمی به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات، پێست به نه‌رمی ده‌هێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها ناهێڵێت گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه به فیڕۆ بڕوات. 2- پێویسته منداڵه‌كه له‌دایكییه‌وه نزیكبێت له سه‌ره‌تای له‌دایكبووندا بۆ ئه‌وه‌ی له شیرخواردن و بۆنی دایك و ده‌نگی دایك بێبه‌ش نه‌بێت به‌هۆی شۆردن. 3- شۆردن ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه، بۆیه باشترین شوێن سنگی دایكی منداڵه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به جێگیری بمێنێته‌وه. 4- زوو شۆردن ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی قه‌له‌قی و به‌رزبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن و نزمبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن. 5- پێویسته شۆردنه‌كه دایك یان باوكی منداڵه‌كه ئه‌نجامی بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست به ئاسایش ده‌كات به ئاماده‌بوونی ئه‌وان له‌كاتی شۆردنه‌كه. د.پشده‌ر سه‌باره‌ت به باشترین كاتی شتنی منداڵ ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌كات: 1- باشتره شۆردنی منداڵه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك یان رۆژێك دواتر بكرێت، پێویسته به ئاوێك بشۆرێت نابێت سارد یان گه‌رم بێت كه زیان به منداڵه‌كه بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها نابێت حه‌مامه‌كه سارد بێت و ده‌بێت ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كه دابخرێت، چونكه منداڵی تازه له‌دایكبوو به ئاسانی گه‌رمی له‌ده‌ستده‌دات. 2- نابێت شۆردنی مانگی سه‌ره‌تا به‌تایبه‌تی شۆردنی یه‌كه‌مجار له 5 بۆ 10 ده‌قیقه زیاتر بخایه‌نێت. 3- له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا باشتره ته‌نها ئاو به‌كاربهێنین یان باشتره كه‌مێك له شامپۆیه‌كی تایبه‌ت كه پێیده‌ڵێن ئیمۆلیه‌نت بكه‌ینه ناو ئاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێستی وشكنه‌بێته‌وه. 4- ئه‌گه‌ر ناوكه‌كه‌ی فڕێ نه‌دابوو پێویسته جوان وشكی بكه‌ینه‌وه دوای حه‌مامكردن. 5- له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا پێویسته هه‌فته‌ی 2 بۆ 3 جار بشۆرێت نه‌ك هه‌موو رۆژێك، چونكه ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پێست. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure