گوندێكی سنوری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك مرۆڤی كورته باڵای تێدا دژی كه سه‌رجه‌می كه‌سه‌كانی ناو گونده‌كه كورته‌باڵان و به گوندێكی چه‌په‌ك و نامۆ ناسراوه له ناوچه‌كه‌دا. كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی ئێران وێنه‌ی گوندێكی سنوری نامۆی نێوان ئێران و ئه‌فغانستانیان بڵاوكرده‌وه، كه ناوی (ماخونیك)ـه‌و به ته‌نها كۆمه‌ڵێك كه‌سی كورته باڵای تێدا ده‌ژی و به گوندی كورته باڵاكان ناسراوه، كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه، ته‌مه‌نی ئه‌و گونده بۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. توێژه‌ران له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی كورتی باڵای كه‌سه‌كانی ئه‌و گونده جۆری خواردنی رۆژانه‌ی كه‌سه‌كانی ناو ئه‌و گونده‌یه كه بۆ رێژه‌ی پرۆتینات و ڤیتامینات و پێكهاته‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌وشێوه‌یه باڵایان هه‌ڵده‌كه‌وێت. شێوه‌ی خانوو و ماڵه‌كانی ئه‌و گونده شێوه‌یه‌كی كلاسیكی و كۆن دروستكراون. خاك - س: سایتی لڤی سمایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure