21/7/2018 10:39 AM

هەوڵێک بۆ ئاشتکردنەوەی سرووشت


ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لەوکەرەستانەی کەلەسروشتدا هەیە وەک ( پووش،داروچیلکە،گەڵا....) کە بە شێواێکی هونەری لە چەند گۆشەوتابلۆیەکی جیاوازدا بەکارهاتوون ، ئەم پێشانگایە هەوڵێکە بۆ ئاشتکردنەوەی سرووشت لەپێناو ئەوەدا کەرەستەکانی سرووشت لەدوای نەمانیشیان جارێکی دیکە لەکارێکی هونەریدا جوانی و جیاوازی خۆیان هەیە.

بەڕێوبەرایەتی هونەری شێوەکاری سلێمانی  بەهاوکاری مۆزەخانەی سلێمانی چەند کارێکی نووسەر و هونەرمەند ( ئارام حەسەن) ی نمایشکرد.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خاک ئارام حەسەن وتی: ئەمە یەکەمین پیشانگای منە ویستم کارێک بکەم زۆر جیاوازبێت و نەکرابێت سەرجەم کەرەستەکانیش لەسرووشتەوە بەکارم هێناون، یەکێک لە کارەکانی ئەم پێشانگایە دروستکردنی فۆڕمی ئینسانە بە (کا،توێکڵی دار، وردەگەڵا) جۆرەها پووش و پەڵاشی دیکە.

ئارام حەسەن ئاماژە بەوەش دەدات بۆدروستکردنی کارە هونەریەکانی ئەم پێشانگایە ماوەی دوورۆژ بەنێوسرووشتی کوردستاندا گەڕاوە تا ئەوکەرەستانەی بۆ ئەم کارە گونجاون ڕاستەوخۆ لەکارەکانیدا بەکاری بهێنێتەوە.
پەیامی ئەم هونەرمەندە لەم کارەدا ئەوەیە کە دەیەوێت بەم کارەی هەوڵێک دروست بکا بۆ ئاستبوونەوەی سرووشت و ئەو پاشماوانەی لە سرووشتەوە جێ دەمێنن نرخ و بایەخی خۆی هەیە و ئەتوانرێت لە فۆڕمێکی هونەریدا جوانیەک و تایبەتمەندیەکی دیکە پیشانی بینەر بدات.

نووسەر و هونەرمەند ئارام حەسەن جگە لەکاری هونەری شێوەکاری خاوەنی چەند کتێبێکی ئەدەبیەوە لەوانە ( ڕۆمانی ژینبا ، برسیارەکانی ڕەشەبا، سێبەری سپی، ڕۆمانی ڕیشی حەیدەر، نامیلکەشیعری بەدیار توانەوەی خۆمەوە) و لەچەند کۆڕوفستیڤاڵ و پێشبڕکێ ئەدەبیەکاندا بەشداری کردووە.


خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved