عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد سه‌ردانی په‌ردیسی "سیتی سه‌نته‌ر" چواره‌مین ناوه‌ندی کڕینی گه‌وره‌ی دونیای کرد "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" راوێژکاری باڵای رێکخراوی سینه‌مایی و ده‌بیرو به‌رپرسی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، سه‌ردانی په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی "سیتی سه‌نته‌ر"ی ئیسفه‌هان وه‌کو چواره‌مین ناوه‌ندی کڕینی گه‌وره‌ی دونیای کرد. به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م سه‌ردانه‌دا "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له ره‌وتی قۆناغه‌کانی جۆراوجۆری ئاماده‌کارییه‌کانی ته‌کنیکی و به‌رنامه‌ی پێوه‌لکانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی نمایش‌کردنی فیلمه‌کان له په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری "سیتی سه‌نته‌ر"ی ئیسفه‌هان به کۆڕی گشتی سامانه‌ی نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی سینه‌مایی وڵاتی ئێران ئاگادارکرا. ره‌زاداد هیوای خواست که به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌فرایه‌تییه‌کانی گونجاو و ستانداردی نمایش‌کردنی ئه‌م په‌ردیسه‌و ده‌فرایه‌تی هه‌زار که‌سی به هه‌بوونی پێنج هۆڵی سینه‌مای مۆدێرن و ته‌یارکراو به که‌رسته‌و جیهازی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتوو به ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا، ده‌بێته یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی نمایش‌کردنی فیلم له سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران. ده‌بیرو به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به شارۆمه‌ندانی ئیسفه‌هانی، سوپاسی هه‌وڵ و زه‌حمه‌ته‌کانی کارگێڕانی دروستکردنی ئه‌م په‌ردیس و کۆمه‌ڵگه‌یه کرد‌و وتی: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م په‌ردیسه زاڵبوونی ره‌هه‌ندو لایه‌نی فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری و هونه‌ری ئه‌و شوێنه به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی بازرگانی و ئابوورییه‌که‌یه‌تی. په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی "سیتی سه‌نته‌ر" یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی، پیاسه کردن و حه‌سانه‌وه‌و گه‌شتیاری ئێران له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی گه‌لانی ئێران له شاری مێژوویی ئیسفه‌هانه که وه‌کو چواره‌مین ناوه‌ندی کڕینی گه‌وره‌ی دونیاش دێته ئه‌ژماردن. ئه‌م ناوه‌نده به‌گشتی له 7 نهۆم پێکهاتووه و کۆمه‌ڵگه‌ی پیاسه‌کردن و سینه‌ماییه‌که‌ی له 2 نهۆم، خاوه‌نی 10 هۆڵی سینه‌ما، هۆڵه‌کانی یاری منداڵان و یارییه‌کانی کۆمپیۆته‌ری، شاری که‌رسته‌گه‌لی یارییه‌کانی منداڵان و چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری دیکه‌یه. سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure