22/7/2018 01:07 PM

مایوت ئەو دورگە عەرەبیەی لە ئەفریقا ڕەگەزنامەکەی فەڕەنسیە

دورگەی (مایوت) یەکێکە لە دورگە ناوازەکان کە بە دورگەیەکی عەرەبی ناسراوە لە کیشوەری ئەفریقاو دانیشتوانەکەی هەڵگری ڕەگەز نامەی فەڕەنسین.

ڕوبەری دورگەکە (٣٧٤)کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کۆندا بە (دورگەی مردن)ناوبراوە، لە ڕاپرسیدا بەشی زۆری دانیشتوانەکەی ڕەتیان کردۆتەوە لە ژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەوای فەڕەنسا دەربچن لە ساڵی ١٩٧٦دا.

دورگەکە لە سالی ١٨٤١ کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی داگیرکاری فەڕەنسی، دواتر بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی فەڕەنسی بە نایاسایی کۆچیان بەرەو فەڕەنسا کردووە.

لە ٩٧%ی دانیشتوانی دورگەکە مسوڵمانن، لە سالی ٢٠١٤ بۆتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

لە ڕوی ئابوریەوە دورگەکە پشت بە کشتوکاڵ ، ئاژەڵداری و ڕاوە ماسی دەبەستێت.

خاك-ژیمان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved