22/7/2018 03:55 PM

سەڵاحەدین دەمیرتاش

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە:  وێب سایتی: سەلاحەدین دەمیرتاش 
(ڕۆژنامەی ساباحی توركی)

سیاسەتمەدارێكی باكوری كوردستانە، لە 10 نیسانی ساڵی (١٩٧٣) لە شارۆچكەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی لەدایك بووە...
 باوكی ناوی (تاھیر) (tahir) بووە  و دایكی ناوی (سادییە) (sadihye) بووە، دەمیرتاش خاوەنی حەوت براو یەك خوشكە،  شەش برایان دەرچوی زانكۆن و یەك برای ئە ندازیارەوو خوشكەكەشی ماموستایە  ...

سەلاحەدین دێمیرتاش كە مناڵ بووە  دایك و باوكی بە ناوێكی تریش  بانگیان كردووە ئەویش ناوی (ئیسار) ( eser) بوو كە بە واتای  تەمەن درێژی  دێت ...
سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٢ دا  لەگەڵ باشاك دەمیرتاش (başak demırtaş) مامۆستا ژیانی ھاوسەری پێكھێناوە و باوكی دوو كچ بە ناوەكانی  (دیلدا)(dilda) لە ساڵی  ٢٠٠٧ و (دێلال) (delal) ساڵی ٢٠٠٤...

سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتیك (DTP) وەكوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی توركیا و لە دوای قەدەغەكردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری توركیاوە لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپەیە...


ناوبراو كوردی زازایە و دەرچووی كۆلێژی یاسایی زانكۆی ئەنكەرەیە (ankara)، زمانی (توركی و ئینگلیزی ) ئەزانێت هەروەها بە شێوە زاری زازایش ...  دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەكتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD )بوو، وەھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێكخستنی مافی مرۆڤی توركیاشە ...


دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی مارسی ١٩٨٨ كاتێك خوێندكاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەكەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاكەیان لەسەر چەرمەسەرییەكانی كورد بەدەست حكوومەتی سەددام حوسێن و كیمیابارانی ھەڵەبجە، بۆ یەكەم جار زانیوییەتی كە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێكراوەیە بەڵام ھەر بە پێشنیاری مامۆستاكەی، ھەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیك نەبێتەوە ھەرچەند ئەشقی بە موزیكژەنی، لە موزیكی كوردی نزیك دەكاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێك بە دزی دایك و باوكی، گوێ لە گۆرانی كوردی بگرێ.
 ناوبراو دەگێڕێتەوە دوای  شوێنبزركرانی سەرۆكی پارتی ڕەنجی گەل (HEP) لە ساڵی ١٩٩١ی دۆزرانەوەی تەرمەكەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەكانی ئامەد دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەكەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاكێشاوە. ھەروەھا قۆڵبەستكرانی برایەكی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێكخستنی گەنجانی پەكەكە لە زانكۆی (موغوڵا) و سزادانی بە ٢٤ ساڵ زیندان بەھۆی نەبوونی دەرفەتی ماددی بۆ گرتنی پارێزەر، وای لێ كردووە كە خوێندن لە بواری بەڕێوەبەری دەریاوانی لە زانكۆی ئیزمیر جێبھێڵێ و ساڵی ١٩٩٣، لە زانكۆی ئانكەرە دەست بە خوێندنی یاسا بكات. ساڵی 1995، ھەر لە زانكۆ ھەوڵی داوە بچێتە شاخ بەڵام بە دەستگیركردنی شانەی نهێنی ڕیكخستەنكانی، پلانەكەی لێ ئاشكرا بووە و دواتر بەم ھۆیە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قۆڵبەست كراوە... 


شایەنی باسە سەلاحەدین دێمرتاش موزیكژەنیكی بە توانای ئامێری (سازە) بووە وەھەروەھا  لە بەندینخانە كتێبێكی بە ناوی  (  saher adli öuku) نوسی  كە بە م دوایەش وەڕگێڕدرایە سەرزمانی كوردی...

لە ساڵی ٢٠١٢ دەمیرتاش و هاوبیرەكانی، بەمەبەستی پێكھێنانی بەرەیەكی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەكانی كوردستان و توركیا  حیزبێكیان بە ناوی پارتی دیموكراتیی گەلان (HDP)یان دامەزراند، دەمیرتاش لەگەڵ (فیگەن یوكسەكداغ  ٢٢ی حوزیرانی ھەمان ساڵدا وەك ھاوسەرۆكانی ھەدەپە ھەڵبژێردران، دەمیرتاش لە لایەن حیزبەكەیەوە لە ئەگۆستی ٢٠١٤ دا وەك بەربژێری پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری كرا و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان سەرۆك و دامەزرێنەری ئاكەپە و سەرۆك وەزیری ١٢ ساڵی ڕابردووی توركیا كەوتە ڕكابەریی ڕاستەوخۆ ناوبراو ھەرچەند لەو ڕكەبەرییە نابەرابەرەدا، سەركەوتنی بەدەست نەھێنا و وەك سەرۆكۆماری توركیا ھەڵنەبژێردرا بەڵام لە سەردەمی بانگەشەی ھەڵبژارداندا توانی سەرنجی زیاتری كۆمەڵگا و میدیای توركیا بۆ لای خۆی و حیزبەكەی ڕابكێشێ و ڕێژەی ٩٫٧٦ی دەنگەكان بەدەست بھێنێ...
لە ٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٦ لەلایەن حكوومەتی توركیاوە لەگەڵ  فیگەن یوكسەران ئەندام پەرلەمانەكانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دەستگیركرا تائێستاش لە زینداندایە...












created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved