22/7/2018 04:08 PM

ژیان کردمی بە سێبەر


ئەم کتێبە چەند تێکستێکی ئەدەبییە لەلایەن نووسەرێکی گەنج ( ئاکار محەمەد) نوسراوە،ناوەڕۆکی دەقەکان باس لە خۆکوژی و ڕەشبینی ئەوگرفتانەیە کە گەنجێک ئالودەی تاریکی دەکات بەڵام لەهەر دێڕێکدا هیوایەک بۆ ژیان هەیە ، ئەگەر بستێ زەوی نەمێنێت بۆ ڕواندنی گیاسەوزەکان نووسەر لەم کتێبەدا دەڵێت :پێڵاوەکانم دەکەمە باخچەیەکی بچووک بۆ دووبارە ژیانەوەی سروست.

ڕۆژی ١٩/٧/٢٠١٨ دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بەئامادەبوونی نووسەری گەنج ( ئاکار محەمەد) مەراسیمی بڵاونەوە و ناساندنی کتێبی شیعری ( ژیان کردمی بەسێبەر) سازکرد، هاوکات لەم کۆڕەدا سەرنج و بۆچونی ئامادەبوان سەبارەت بە چۆنێتی نووسینی ئەم شاعیرە گەنجەوگفتووگۆکردن لەسەر ناساندنی ئەم کتێبەودەقەکان بەڕێوە چوو.

شایانی باسە ئەم کتێبەی ئاکار محەمەد جگە لەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەر لەسەر ئەرکی نووسەر خۆیی و بە فرۆشتنی کەل و پەلی ناوماڵەکەی چاپکراوە

سەبارەت بەم کتێبە نوێیە ئاکار محەمەد بەخاکی ڕاگەیاند: بوونی قەڵەمی نوێ قبوڵ نەکراوە پێویستە ئێمەی گەنجان کەلەدوای ڕاپەڕینەوە دەنوسین بە قەڵەمەکانی پێش خۆمان بڵین ئێمەش هەین و بەدەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوەش بڵێین تەنها کار بۆبازرکانی نەکەن بەداخەوە لە ئێستەدا ئەوناوەندانە کار بۆ ئەونووسەرانە دەکەن کەخاوەن ناو ناوبانگن ئەوەندەی کار بۆ ئەوان کراوە ڕێگە بەگەنجان نەدراوە بەرهەمەکانی خۆیان چاپ بکەن.

هەربۆیە وتی: من لەسەدەی ٢١ئەژیم دەبێت ئەوە بنوسمەوە کە لە ئێستەدا بوونی هەیە دەبێ ددان بەوئازارەدا بنێم لەسەرشەقامەکان کتێبەکانم دەفرۆشم ، دەبێت ئەوە بدرکێنم بۆ چاپدانی کتێبەکەم کەرەستەی ماڵەکەم فرۆشتووە ، ئەگەر ئەمە ڕاستی ژیانی منی گەنج و هاوقەڵەمەکانم بێت چۆن دەتوانم ئەمە نەخەمە ڕوو، لەم نێوەندەدا گەشبینیەکە ئەوەیە بڵاوبوونەوەی ئەم ئازارانە و کەوتنە بەردەستی خوێنەر ئاسودەم دەکات.

ئاکار محمەد لەدایک بووی ١٩٩٠ لەشاری سلێمانی ، بەشداری چەندین کۆڕوفێستڤاڵی کردووە و خەڵاتی تایبەتی بەدەست هێناوە لەوانە ( فستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی – ڤستیڤاڵی لاوی ساڵی عێراق- فستیڤاڵی شیعر لە ئێران) چەندین کۆڕوکۆبوونەوەی دیکە، جگە لەم بەرهەمە نوێیە خاوەنی چاپکراوێکی دیکەیە بەناوی ( هەزارخەون و یەک نیشتیمان)
ئەم شاعیرە گەنجە بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوەوسازدانی کوڕ و چالاکییە هونەریەکان ماڵەکەی خۆی کردۆتە گەلەری بەناوی ( گەلەری ئاکار) 
بڕیارە کاروپرۆژەی داهاتووی لەگەلەریەکەی خۆی ئەنجام بدات.

خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved