د.تۆبی تالبۆتی پزیشكێكی به‌ریتانیه‌و شاره‌زایه له‌بواری ددان، هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ویری ددانهوهو چه‌ند مادده‌یه‌كی زیانبه‌خشی له‌ناودا دیاریكردووه كه مه‌ترسیدارن بۆ مرۆڤ، چونكه له پیشه‌سازیدا چه‌ندین مادده‌ی زیانبه‌خشی له‌گه‌ڵدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و ماددانه‌ش بریتین له: * سهلفاتی سۆدیۆم لاورێل، كه مادده‌یه‌كه بۆ شێداری ده‌كرێته ناو هه‌ویری ددانه‌وه، خانه‌كانی ده‌م تێكده‌شكێنێت و بۆشایی له نێوانیاندا دروستده‌كات، ده‌كرێت ئه‌و بۆشاییه‌ش مادده‌ی ژه‌هراوی تێبچێت و كه‌سه‌كه توشی قورحه‌ی ناوده‌م ببێت. * مادده پیرۆكسیدهكان كه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له هه‌ویری دداندان پوك و ناوده‌م تێكده‌ده‌ن و لاوازیان ده‌كه‌ن. * هه‌ندێك مادده‌ی پلاستیكی بچووك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددان له هه‌ویری دداندان، ئه‌و پلاستیكه زۆر بچووكانه كه به‌چاو نابینرێن ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، به‌ڵام له تۆڕی خواردندا ده‌چنه‌وه ناو ده‌ریاكان و ماسییه‌كان ده‌یانخۆن و له كۆتاییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه ده‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure