لەڕۆژانی داهاتوودا هۆڵی سینەماکانی سعودییە پێشوازیی لەنوێترین فیلمی تۆم کروز ئەکتەری سینەمای جیهان دەکات و لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایشدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دیت کە سعودییە بڕیاریدا هۆڵی سینەماکان بەڕووی بینەراندا بکاتەوە. فیلمەکە «Mission: Impossible Fallout» نوێترین فیلمە کە تۆم کروز رۆڵی تێدا دەبینێت و هەریەکە لەریبیکا فێرجیسۆن و هنری کافیل و ڤانیسا کێربی و میشێل موناجان رۆڵی بەشداریی تێدا دەکەن و فیلمەکەش لەدەرهێنانی کریستۆڤەر ماک کوێری-یە.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure